ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

یەکلایی دەبێتەوە؛ کیلیان ئێمباپێ بەشداریی یارییەکەی بێنفیکا دەکات؟

سەرچاوەیەکی نزیک لە کیلیان یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید میوانداریی بێنفیکا دەکات و ئامادەبوونی کیلیان ئێمباپێ بۆ یارییەکە کەوتووەتە ژێر گومانەوە.

تۆڕی ئاتلێتیک و رۆژنامەی لیکێپ بڵاویانکردەوە، کیلیان لە مانگی دیسێمبەری ساڵی رابردووەوە بە پێکانەوە یاریی کردووە و بەهۆی ئازاری زۆر  بەشداریکردنی لە یارییەکەی ئەمشەو زۆر کەمە، پشکنینیە پزیشکییەکان دەریانخستووە ئەژنۆی ئێمباپێ بۆ یاریکردن گونجاو نییە و توشی پێکانی مەترسیداری دەکات ئەگەر لە یاریکردن بەو ئازارەوە بەردەوام بێت، رەنگە توشی پێکانێک بێت بۆ مۆندیالیش نەگەڕێتەوە.

بەگوێرەی تۆڕە ئەمریکییەکە، ئەمڕۆ لەدوای کۆبوونەوەی نێوان کیلیان ئێمباپێ و ئالڤارۆ ئاربێلوا بڕیار لەسەر بەشداریکردنی یاریزانەکە لە یارییەکەی بێنفیکا دەدرێت، بەڵام سەرچاوەیەکی نزیک لە یاریزانەکە بە تۆڕەکەی راگەیاندووە زۆر ئەستەمە کیلیان بتوانێت ئەمشەو یاریی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button