ئیسپانیاگرنگترین

لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانانی لالیگا دان بە دوو هەڵەی هەفتەی رابردوودا دەنێت

Yariga App

یاریگا –

لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانانی لالیگا دان بە دوو هەڵەدا دەنێت کە لە هەفتەی رابردووی خولەکە روویانداوە و بەسەر ناوبژیواندا تێپەڕیوە.

لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانان (CTA) دوو هەڵەی هەفتەی رابردووی خولەکەی دیارییکردووە، کە لە یاریی جیۆرنا و بارسێلۆنا لەگەڵ ریال بێتیس و رایۆ ڤایێکانۆ روویداوە و دەبوو ڤار دەستێوەردان بکات.

جیرۆنا – بارسێلۆنا (خولەکی 86)

یەکێک لە رووداوە مشتومڕ لەسەرەکانی هەفتەی 24 قاچ پێدانانی کلاودیۆ ئێچێڤێری بوو لەسەر قاچی ژووڵ کۆندێ لە کاتی دروستبوونی گۆڵەکەی جیرۆنا.

بەگوێرەی لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانان:

ڤار پێی وابوو کردەکە لەژێر چاودێری ناوبژیوانە کە لێکدانەوەی بۆ بکات. لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر یاریزانێک قاچ بەسەر پێی یاریزانێکی دیکەدا بنێت بە هێزێکی ناپێویست، دەبێت سزا بدرێت. بەلای لیژنەکەوە هێرشبەرەکەی جیرۆنا بە هەڵەشەیی پێی بەسەر قاچی رکابەرەکەیدا ناوە و لە کردەیەکی بەرگریکردن دووری خستووەتەوە. سزای سەرپێچییەکە دەبوو فاوڵ و کارتی زەرد بووایە، دەبوو ڤار دەستێوەردانی بکردبایە چونکە هەڵەیەکی روون و ئاشکرا بوو.
ریال بێتیس – رایۆ ڤایێکانۆ (خولەکی 85)

رووداوەکەی دیکە لەنێوان ڤالێنتین گۆمێس و ئاندرێی راتیو بوو.

بەگوێرەی لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانان:

باوەڕمان وایە ئەم کردەیە مشتومڕ دروست دەکات. پێویستە جیاوازی لەنیوان تۆپی لەدەستچوو و دۆخێک بکەین کە یاریزانێک کۆنتڕۆڵی تۆپەکەی کردووە و رکابەرێک هێرش دەکاتە سەر بۆشایی سرووشتیی تۆپ هەڵگر. یاریزانێکی ریال بێتیس خۆی دەگەیەنێتە تۆپێکی لەدەستچوو، بەرگریکارەکە بە هێزێکی زۆرەوە رووبەڕووی بووەوە کە بە ئاشکرا مەترسی پێکان بۆ رکابەرەکەی هەبوو. لیژنەکە ئەم کاریگەرییە بە فاوڵێکی مەترسیدار دادەنێت و بیری هەمووانی دەخاتەوە کە گرنگ نییە کێ یەکەمجار بەرکەوتنی لەگەڵ تۆپەکە دەبێت، سەرپێچیکارەکە دەبوو کارتی سووری بەڕوودا بەرز بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button