ئاسیا

 کاپتنەکەی قەتەر سوپاسی ئەمیر دەکات

حەسەن هەیدوس، کاپتنی هەڵبژاردەی قەتەر لەبارەی بردنەوەی جامی ئاسیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی.

قەتەر بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، هەڵبژاردەی ژاپۆنی لە جامی ئاسیا بێ بەش کرد و توانی ببێتە پاڵەوان.

لە لیدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسیان، کاپتنی قەتەر رایگەیاند:

“بە یاریزانەکانم گووت خۆتان ماندوو بکەن و سەبرتان هەبێت تا ئەو کاتەی بەو شتە دەگەین کە شایەنین، ئەویش جامی ئاسیا بوو”

“ئەوە, ئەوە بوو کە ئێمە کارمان بۆ دەکرد، پیرۆزبایی لە ئەمیری قەتەر و شێخ جاسم دەکەم، سوپاسی گەلی قەتەر دەکەم لە پشتمان بوون”

جاری یەکەمە قەتەر جامی ئاسیا بەدەست دەهێنێت، بەڵام ژاپۆن پێشتر چوار جار بووبوە پاڵەوانی ئاسیا

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close