یاریگا
Trending

دوای بردنەوەکەی قەتەڕ، ڕۆژنامەیەکی ئیماڕاتی چی نووسیوە؟

یاریگا- وادیارە ئیماڕاتیەکان هێشتا تاڵاوی شکستەکەی یاری پێش کۆتاییان بیرنەچۆتەوە. دوابەدوای ئەوەی ئەمڕۆ قەتەڕیەکان بوونە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بە بردنەوەیان لە یابان، میدیا وەرزشییە جیهانییەکان بە بایەخەوە  باسی ڕووداوەکەیان دەکرد.

ئەوەی بۆتە جێگای تێبینی و وەک حاڵەتێکی سەیر دەبینرێت، ئەوەیە کە ڕۆژنامەی “ئەل بەیان”ی ئیماڕاتی لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئەنجامی یاری کۆتایی، تەنانەت یەک جاریش ناوی “قەتەڕ” یان لە بابەتەکە نەنووسیوە، ئەمەش وەک بۆ ئاماژەیەک بۆ تووڕەییان لە قەتەڕیەکان. لە سەردێری بابەتەکەدا نووسراوە ” یابان یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیا دۆڕاند” ، لە ناوەڕۆکیشدا نووسراوە : “ئەمڕۆ یابانیەکان لە یاری زەید سپۆڕتس ستی جامی نەتەوەکانی ئاسیایان دۆڕاند”.

ئەم کارەی ڕۆژنامەکە دوابەدوای ئەو هەواڵە هات کە گوایە قەتەڕ هەڵساوە بە پێدانی ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان بە هەر یەک لە یاریزانان بەسام راوی و مەعەز عەلی بەشێوەیەکی نایاسایی. ئیماڕاتیەکان هەرزوو سکاڵایان تۆمارکرد، بەڵام یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا، هەر زوو وەڵامی سکاڵاکەی دانەوە و ڕایگەیاند کە هیچ کێشەیەک لە ڕەگەزنامەی یاریزانانی ناوبراو نەبووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close