ئینگلتەراگرنگترین

ئایا سوارێز جێگا بە ئۆزیل چۆڵ دەکات؟

راهێنەری یانەی ئارسناڵ، ئیمری، رایگەیاند، هاتنی سوارێز کارناکاتە سەر مەسعود ئۆزێل.

سەرەڕای ئەوەی ئۆزیل یەکێکە لە کاپتنەکانی ئەرسناڵ، بەڵام لەم وەرزە تەنها لە ١٣ یاریدا لە سەرەتاوە بەشدار بووە و پێدەچێت ئیمری وەک یاریزانێکی تەواو سەرەکی تەماشای نەکات.

ئێستا سوارێز بەشێوەی خواستن لە یانەی بارسیۆلۆناوە هاتووەتە ئەرسناڵ و ئەمەش گومان لەسەر پێگەی ئۆزیل دروست دەکات.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئیمری لە بارەی رۆڵی سوارێز و ئەگەری دوورکەوتنەوەی ئۆزیل گووتی:

“هیچ بۆ ئۆزیل نا گۆڕدرێت”

“سوارێز بۆ ئەوە لێرەیە چونکە ئێمە کێشەی زۆرمان لە تاکەکان هەیە، ئێمە یاریزانمان نییە لە لای راست و چەپ یاری بکات”

لەبارەی ئاستی سوارێز، ئیمری گووتی:

“ئەو یاریزانێکی ئاست بەرزە و بڕوام وایە دەتوانێت یارمەتیمان بدات. هەروەها ئامانجی ئەوەیشە کە لێرە کارێکی باش بکات”.

ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی ٤٧ خاڵ پلەی چوارەمی خولی ئینگلیزی گرتووە و رۆژی یەکشەمەش رووبەڕووی یانەی مانجستەر سیتی دەبێتەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close