ئاسیائینگلتەرابازاری گواستنەوە

فیلاینی مانچستەری بەرەو چین بەجێ هێشت

یاریگانێت- دوای چەند ڕۆژێک لە کۆبوونەوەی هەردولا لەسەر گواستنەوەی مەروان فیلاینی، ئەمڕۆ کۆتا قۆناغی گفتوگۆیەکان بوو سەبارەت بە وردەکاریی لەسەر نرخی یاریزانەکە بە ڕێککەوتنی نێوان شانگدۆن لۆنێنگنی چینی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و خودی فێلاینی.

بەلجیکییە تەمەن 31 ساڵەکە لەوەتەی ساڵی 2013 لە ئیڤەرتۆنەوە گوسترایەوە ئۆڵدترافۆرد لەسەر دەستی داڤید مۆیسی ڕاهێنەری ئەوکاتی مان یو، ماوەی 5 ساڵ و نیوە لە ڕیزەکانی یانەکە ماوەتەوە و یاریزانی دڵخوازی مۆرینهۆش بووە.

ڕۆژی پێنجشەممە چووە وڵاتی چین دوای تەواوکردنی پشکنینە پزیشکەکانی، بۆ گەشتنە ئەنجام لەسەر وردەکارییەکانی گواستنەوەکەی.

کڕینی فێلاینی لەلایەن یانە چینییەکەوە بە شێوەی هەمیشەییە بۆ ماوەی سێ ساڵ و بە بڕی 10.5 ملیۆن پاوەند.

دوای وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی لەلایەن سۆڵشایەرەوە، مەروان نەیتوانی پێگەی خۆی لە پێکهاتەی فەرمییدا ببینێتەوە، بەشێوەیەک لە 9 یاریدا تەنها 31 خولەک یاری بەشداری پێکراوە.

لە کۆی 177 یاری بۆ مانچستەر، 22 گۆڵی تۆمار کردووە. ئەگەرچی بازاڕی گواستنەوەکان لە بەریتانیا کۆتایی هاتووە، بەڵام لە چین تا 28ی ئەم مانگە ڕێگەپێدراوە، بەوەش دەتوانێت گواستنەوەکە ئەنجام بدرێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close