دوو یانە لە گەڕی 11ـی خولی پلە یەکی کوردستان یاریی خاوێنیان کردووە
ئامار و داتای گەڕی 11ـی خولی پلە یەکی کوردستان

یاریگا –
دوو یانە لە گەڕی 11ـی خولی پلە یەکی کوردستان یاریی خاوێنیان کردووە و رێژەیەکی زۆری گۆڵیش لەم گەڕەدا تۆمارکراوە.
لە گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان 21 گۆڵ تۆمار کراوە، نۆ گۆڵ لە گێمی یەکەم و 12 گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، محەمەد والح یاریزانی شەقڵاوە خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەی لە خولەکی نۆ بەرامبەر شۆڕجە تۆمارکرد.
لەم گەڕەدا تەنها سێ گۆڵپارێز کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کرد، دڵشاد فەواز لە سێمێل، هاوکار ڕەزا لە بابان لەگەڵ ئیسماعیل سیروان لە ئاڕاڕات کلین شیتیان کرد و هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمار نەکرا، گەورەترین ئەنجامی ئەم گەڕەش خاک بە دەستیهێنا و 5 _ 1 لە یانەی تەناهی بردەوە.
لە کۆی هەشت یاریی گەڕی 11ـی خولی پلە یەکی کوردستان 37 کارتی زەرد دراوە و هیچ کارتێکی سوور لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزنەکراوەتەوە، هەر دوو یانەی کفری و خاک یاریی خاوێنیان کردووە و هیچ کارتێکی ڕەنگا و ڕەنگیان لەم گەڕەدا وەرنەگرتووە.



