فه‌ره‌نساگرنگترین

ڤیدیۆ؛ هەڵوێستی گۆڵپارێزەکەی نانت بۆ هاوتیمە موسڵمانەکانی بووەتەجێی ستایش

Yariga App

یاریگا –

لە خولی فەڕەنسی رێگە بە یاریزانە موسڵمانەکان نادرێت پشوویەکی کورت وەربگرن بۆ کردنەوەی رۆژووەکانیان لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولی ئەو وڵاتە. ئەگەرچی کارەی یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە رەخنەی لێکەوتووەتەوە، بەڵام هێشتا هیچ پێداچوونەوەیەکی کرداریی نەبینراوە تا وەک خولەکانی دیکەی ئەوروپا هاوکاریی یاریزانە موسڵمانەکان بکرێت بۆ وەگرتنی چەند چرکەیەک بۆ کردنەوەی رۆژووەکانیان.

لەنێو ئەو رێکارە توندانەدا، هەڵوێستی ئانتۆنی لوپێزی گۆڵپارێزی فەڕەنسی نانت ستایشی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە کە لە یاریی رابردوویاندا بەرامبەر لێ هاڤرێ وای پیشاندا تووشی پێکان بووبێت تا دەرفەت بە هاوتیمە موسڵمانەکانی بدات رۆژووەکانیان بکەنەوە.

دیمەنەکە ببینە:

بابەتی زیاتر

Back to top button