چامپیۆنزلیگگرنگترین

کۆرتوا رەخنە لە مۆرینیۆ دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

هەفتەیەک بەسەر یارییە پڕ رووداوەکەی نێوان بێنفیکا و ریال مەدرید تێپەڕیوە کەچی کاردانەوەکان هێشتا بەردەوامییان هەیە و جەنگی لێدوان لە هەردوولاوە نەوەستاوە.

سێ ئاستەكەی پڕۆتۆكۆڵی فیفا؛ ڤینیسیۆس و جەنگ دژی رەگەزپەرستی

جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانە پۆرتوگالیەکە بەشێکی رووناکیەکەی بۆلای خۆی راکێشا بە لێدوانەکانی سەبارەت بە ڤینیسیۆس کە رایگەیاند ئەو یاریزانە بەدەستی خۆی کێشە بۆخۆی دروست دەکات. ئەو لێدوانەی جۆزێ بەنزینی بە ئاگرەکەدا کرد و کەسایەتیەکی زۆری وەرزشی هەڵوێستیان جیاوازییان پیشاندا، دواترینیان تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی شاهانەکانە کە وتی

مۆرینیۆ مۆرینیۆیە. تۆ وەک راهێنەر هەمیشە بەرگریی لە یانەکەت دەکەیت و بڕوات بە یاریزانەکەی خۆتە. بەڵام شتێک نیگەرانی کردم. مۆرینیۆ ئاهەنگگێڕانەکەی وەک بیانوو زانی بۆ ئەوەی بەرامبەری کرا. ناتوانی بە پاساوی ئاهەنگگێڕان رەفتاری رەگەزپەرستانە ئەنجام بدەیت.

من 100% باوەڕم بە ڤینیە. ئەو هەرگیز لە رابردوودا هیچ یاریزانێکی تیمی دژبەری بە هەڵسوکەوتی رەگەزپەرستی تۆمەتبار نەکردووە. ئەو خۆی 100% گوێی لێ بووە پرێستیانی چی پێگوتووە. زۆرجار ئێمەی لەوە ئاگەدارکردەوە.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا گۆڵپارێزە بەلجیکیەکە وتی

ئەوە ڤینیسیۆس بوو دوای وەستانی یارییەکە بڕیاریدا بگەڕێینەوە و بەردەوامبین لە یاریکردن. ئەگەر بڕیاریدابایە بچینەدەرەوە، ئەوا وامان دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button