ئەوروپائیتاڵیائیسپانیا

ئامارەکان دەردەخەن رۆناڵدۆی سەردەمی ریال مەدرید باشتر بووە

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا دوای دۆڕانی یانەکەی بەرامبەر ئاتالانتا لە جامی ئیتاڵیا، بێ بەش نەبوو لەو رەخنانەی کە لە تیپەکەیان گیرا.

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە، کریس لەم یارییەدا تەنها 9 پاسی دروستی هەبووە و ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە کێشەی هەیە لە کاری کۆمەڵ، دۆن لە چوار وەرزی رابردوو بە رێژی 1.2 و 1.5 چانسی گۆڵکردنی هەبووە، بەڵام ئەم وەرزە رێژەکە گەیشتۆتە خوار 1 هەل.

ئامارەکان ئەوەشیان دەرخستووە ساڵانی رابردوو لە هەر یارییەک لە یاریگەی بەرامبەر رۆناڵدۆ هەر جارێک بە رێژەی 9.3 بۆتە خاوەنی تۆپ، بەڵام ئەم رێژەیە ئەم وەرزە گەیشتۆت 6.5 و ئەمەش دەرخستەی ئەوەی کە یاریزانی پۆرتوگاڵی لەگەڵ ریال مەدرید باشتر بووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close