ئاسیاجامی ئاسیا

بەپەلە: دوو کاتژمێر پێش فایناڵ وەڵامی سکاڵاکەی ئیماراتیەکان درایەوە

یاریگا
دوای ئەوەی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیمارات سکاڵای لە دژی هەڵبژاردەی قەتەر تۆمار کرد بە بیانۆی ئەوەی دوو یاریزانی هەڵبژاردەکەیان نایاسایین، فێدراسیۆنی ئاسیا ئەم سکاڵایەی رەتکردەوە.

بەرپرسانی ئیماراتی بە بیانۆی ئەوەی کە هەردوو یاریزانی هەڵبژاردەی قەتەر بەسام راوی و مەعەز عەلی بە نایاسایی رەگەزنامەی قەتەرییان وەرگرتووە سکاڵایەکیان دوای دۆڕان بەرامبەر ئەم هەڵبژادەیە تۆمار کرد، بەڵام AFC ئەمەی رەتکردەوە و بڵاویکردەوە کە رەگەزنامەی ئەم دوو یاریزانە هیچ کێشەیەکی نیە.

بەم هۆیەوە هەڵبژاردەی ئیمارات هیچ بیانۆیەکیان لەدەست نەماوە و هاندەرانی ئەم هەڵبژاردەیە یەکجاری لە گەیشتن بە فایناڵی جامی ئاسیا بێ بەش بوون.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close