یاریگانێت- تۆزێک پێش ئێستا تیروپشک کرا بۆ چوار یانەکەی چوارگۆشەی زێڕینی جامی شای ئیسپانیا و ئاکامەکانی تیروپشک کلاسیکۆی لێکەوتەوە.
لە یاری چووندا، بارسێلۆنا لە نێو یاریگای کامپ نو میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەکات
لە یارییەکەی تری هەمان قۆناغ، ڕیاڵ بێتیس و ڤالانسیا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە 6ی مانگی فێبرایەر یارییەکانی چوون ئەنجام بدرێن. 27ی هەمان مانگیش یاری گەڕانەوە و چارەنووس ساز بەرەو کۆتایی جامەکە. ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی 2ی مارس، لە میانی یارییەکانی خولی ئیسپانیی، جارێکیتر دووزلهێزەکە بەریەک دەکەونەوە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ. کە یاری یەکەمیان بارسێلۆنا بە 5 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک، یەکەمین کلاسیکۆی بێ مێسی و ڕۆناڵدۆی لە ڕکابەرە مێژووییەکەی بردەوە.