
یاریگا –
کریستۆف دوگاری، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا رەخنەی توند ئاڕاستەی ریال مەدرید دەکات و بەرگریی لە کیلیان ئێمباپێی هاونیشتیمانی دەکات.
دوگاری لە لێدوانێکیدا تەلەڤیزیۆنی فەڕەنسا، بۆ پەنجە لەسەر برینەکانی ریال مەدرید دادەنێت و پێی وایە پێکهاتەی ریال مەدرید کەموکووڕی زۆری هەیە، کێشەی ریال مەدرید لە چەند یاریزانێکییەتی نەوەک ئێمباپێ و زیادەڕەوی لە تۆمەتبارکردنی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە دەکرێت، هەر بۆیە رەخنەی توند لە مێرەنگی دەگرێت.
ئەگەر چیدیکە یانە ئیسپانییەکە کیلیانی ناوێت، رێگەی بدەن بگەڕێتەوە. پێم وایە چەندین یاریزان لەم ریال مەدریدەی ئێستا هەن کە تەنیا گەورەکراون.
🇪🇸💥 “Identifier les problèmes du Real comme étant Mbappé, c’est hallucinant. Si les Espagnols ne veulent plus, qu’ils nous le rendent. Il y a trop de joueurs dans cette équipe qui n’ont pas le niveau de ce club, ils sont surcotés !”
Mbappé critiqué en Espagne, Duga réagit. pic.twitter.com/l8vHlGlBWn
— Rothen s’enflamme (@Rothensenflamme) February 23, 2026
براوەکەی مۆندیالی 1998 دەڵێت، یاریزانەکانی وەکوو ئێدواردۆ کاماڤینگا، ئاردا گولەر، فێدریکۆ ڤاڵڤێردی، ئۆرێلیەن چوامینی و راوول ئاسێنسیۆ لە ئاستی ئەوە نین درێسی ریال مەدرید بپۆشن و کەس نازانێت لەکوێوە هاتوون و چۆن بوونەتە یاریزانی سەرەکی، پێی وایە تەنیا بەهۆی ئەوەی نرخیان لە بازاڕی گواستنەوە هەرزان بووە ریال مەدرید گرێبەستی لەگەڵ کردوون.
ناکرێت چەندین ساڵ لە یانەیەکی ئاوا بە ئاستی باش و مام ناوەند بەڕێبکەیت، پێویستە بگەیتە بەرزترین ئاست.
کاتێک یاریی بۆ ریال مەدرید دەکەیت، دەبێت پێشانی بدەیت یاریزانێکی گەورەیت بۆ وەرزێکی تەواو، یەکلاییکەرەوە بیت و سەرکردایەتی تیپەکە بکەیت.



