ئیسپانیابازاری گواستنەوە

بەفەرمی: تۆدیبۆ پەیوەندی بە ڕیزەكانی بلاوگراناوە كرد

یاریگا- یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یاریزانی لاوی یانەی تۆڵۆزی فەڕەنسی جان كلێر تۆدیبۆی هێنایە ڕیزەكانی، كە لە كۆتایی وەرزدا پەیوەندی بە ڕیزەكانی بلاوگراناوە دەكات.

بۆندی یاریزانە 19 ساڵانەكە كۆتایی ئەم وەرزە لەگەل یانەكەی كۆتایی دێت ، بارسێلۆنا لەگەل تۆڵۆز گەشتە ڕێككەوتن و لە كۆتا ڕۆژی گواستنەوەی زستانە بارسێلۆنا بەشێوەیەكی فەڕمی هێنانی یاریزانەكەی بۆ ڕیزەكانی ڕاگەیاند.

سبەینێ یاریزانە بەرگریكارەكە بە دەزگاكانی ڕاگەیاند دەناسرێت و درێسی ژمارە 6 دەپۆشێت.

یاریزانەكە بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو واژۆ لەسەر گرێبەستەكەی دەكات كە 2023 كۆتایی دێت و دەبێتە دووەم بەرگریكار لە دوای مۆرییۆ لەم گواستنەوەی زستانەدا پەیوەندیان بە بارسێلۆناوە كردبێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close