ئیتاڵیاگرنگترین

وادەی گەڕانەوەی کێڤن دی برۆین ئاشکرا دەکرێت

دوای زیاتر لە چوار مانگ دابڕان..

Yariga App

یاریگا –

کێڤن دی برۆین، ئەستێرەی ناپۆلی دەستی بە مەشقەکان کردووەتەوە و لە گەڕانەوە نزیکبووەتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئیتاڵیا جیانلوکا دی مارزیۆ ئاشکرای کردووە، کێڤن دی برۆین گەڕاوەتەوە مەشقەکانی ناپۆلی، ئەستێرە بەلجیکییەکە لە کۆتا قۆناخی چاکبوونەوەی پێکانەکەیەتی و بەمزووانە دەگەڕێتەوە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، دی برۆین لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دەگەڕێتەوە لیستی یاریزانانی ناپۆلی و پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکەی بەرامبەر لیچێ لە 15ـی ئازار بانگهێشت بکرێت.

ئەستێرە 34 ساڵانییەکە لە 25ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بەهۆی پێکانێکی سەخت لە ماسوولکەی رانی دابڕا و زیاتر لە 4 مانگە یاریی نەکردووە.

دی برۆین هاوینی رابردوو مانچێستەر سیتی جێهێشت و بەخۆڕایی پەیوەندی بە ناپۆلی کرد و تاوەکوو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە هەیە.

دی برۆین بە درێسی ناپۆلی بەشداریی 11 یاریی کردووە، چوار گۆڵی کردووە و 2 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button