
یاریگا –
پێدری ئەستێرەی ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات باس لە رەفتارەكانی لامین یامال ئەستێرەی لاوی یانەكەیان لە ژووری جلگۆڕین دەكات.
پێدری بە یەکێک لە دیارترین یاریزانەكانی بارسێلۆنا و ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاست و سەرکردەی نەوەی نوێی یاریزانان دادەنرێت. نەبوونی ئەو بەهۆی پێکانەوە لەم دواییانەدا کاریگەری زۆری لەسەر ئەنجامەكانی یانەكەی هەبوو، بەجۆرێک تیمەکەی تووشی دوو شکستی لەسەریەک بەرامبەر یانەكانی ئاتلێتیكۆ مەدرید و جیڕۆنا هات.
Pedri: “Lamine Yamal is usually the one who plays the music in the dressing room, but he can’t now due to Ramadan.”
“Gavi puts English songs even though he doesn’t understand them.” pic.twitter.com/VfdgP2fbgL
— Barça Universal (@BarcaUniversal) February 23, 2026
پێدری دووپاتیکردەوە کە لامین یامال ئەو کەسەیە کە کەشێکی خۆش لە ژووری جلگۆڕین دروستدەکات و گۆرانی بۆ هەمووان لێدەدات.
ئەستێرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لامین یامال بەهۆی ئەوەی ئێستا مانگی رەمەزانە و بەڕۆژووە وەكو رێزێک لە مانگەكە گۆرانی لێنادات، تەنانەت رێگری لە هاوڕێکانیشی دەکات گۆرانی لێبدەن.
هەروەها پێدری باسی لەوەشکرد، گاڤی كە ئێستا بەهۆی پێكانەوە دابڕاوە، پێشتر بەبێ ئەوەی نە لە زمانی ئینگلیزی تێبگات و نە مانای وشەكانیش بزانێت گۆرانی ئینگلیزی لێدەدا.
بارسێلۆنا لە سەرەتای مانگی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیا لە یارییەكی قورسدا رووبەڕووی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەبێتەوە.



