ئینگلتەرابازاری گواستنەوە

میکی باتشوای ڕووی کردە کریستاڵ پاڵاس

یاریگانێت- یانەی کریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزی توانی لە کۆتا قۆناغەکانی  گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا میکی باتشوای بباتە ڕیزەکانییەوە.

گواستنەوەی هێرشبەرەکەی بلووز، بە شێوەی خواستن دەبێت تا کۆتایی ئەم وەرزە. پێشتریش هەر لە سەرەتای ساڵی 2018 بە خواستن ڕووی کردە بروسیا دۆرتموند و ئاستێکی باشی لێ بینرا، توانی لە 14 یاریدا 7 گۆڵ بۆ یانە ئەڵمانییەکە تۆمار بکات.

وێستگەی سێیەمی بەلژیکییە 25 ساڵەکە، ڤالانسیای ئیسپانیی بوو، کە ئەمەشیان هەر بە شێوەی خواستن تێیدا یاری دەکرد، بەڵام پێش وادەی تەواوبوونی گرێبەستەکەی، شەمشەکوێرەکان هەڵیانوەشاندەوە و جارێکیتر گەڕایەوە لەندەن، بەڵام بۆ ڕیزەکانی کەیستاڵ پاڵاس.

باتشوای ساڵی 2011-2014 لە ڕیزەکانی ستاندەرلیژی بەلژیکی یاری کردووە. ساڵی 2014-2016 ڕووی کردە فەڕەنسا بۆ یانەی مارسیلیا. دواتر بۆ چێڵسی ئینگلیزی. لە دوای بلووزەوە ئەمە سێهەمین جارێتی بەشێوەی خواستن بنێردرێتە دەرەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close