گفتوگۆکان پێشکەوتوون و ئەستێرەیەکی گەورە مەدرید جێدەهێڵێت

یاریگا –
ئۆرلاندۆ سیتی ئەمریکی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئانتوان گریزمان، هێرشبەری فەڕەنسی چڕکردووەتەوە.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆی نێوان ئۆرلاندۆ سیتی و ئانتوان گریزمان پێشکەوتووە و یانە ئەمریکییەکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە چڕکردووەتەوە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ریکاردۆ مۆرێیرا، بەڕێوبەری وەرزشی ئۆرلاندۆ سیتی چەند جارێک سەردانی ئیسپانیای کردووە تاوەکوو گرێبەستەکە یەکلایی بکاتەوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ رێککەوتنێکیان نەکردووە.
یانە ئەمریکییەکە دەیەوێت بەر لە داخرانی مێرکاتۆی خولی ئەمریکی گرێبەستەکە یەکلایی بکاتەوە کە لە 23ـی ئازار مێرکاتۆی ئەو خولە کۆتایی دێت.
Orlando City is in advanced discussions over a move for Atletico Madrid forward Antoine Griezmann for their open designated player spot.
Multiple sources briefed on the deal have indicated to The Athletic that the 34-year-old is the club’s focus.
However, there are no… pic.twitter.com/auymV1QfYk
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) February 23, 2026
بەڵام ئاتلێتیک ئاماژەی بەوەش کردووە، گریزمان نایەوێت لەم کاتەدا ئاتلێتیکۆ جێبهێڵێت، چونکە ئێستا یانەکە چانسی بەدستهێنانی نازناوی جامی شای ئیسپانیای هەیە و گریزۆ دەیەوێت ئەو نازناوە لەگەڵ رۆخی بلانکۆس بەدەستبهێنێت.
گریزۆ هاوینی 2014 بەبڕی 54 ملیۆن یۆرۆ لە ریال سۆسیدادەوە پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کردووە، هاوینی 2019 ئاتلێتی جێهێشت و بە 120 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، بەڵام لە هاوینی 2021 بە خواستن گەڕایەوە یانە مەدریدییەکە و لە هاوینی 2023 بە یەکجاری و بە 23 ملیۆن یۆرۆ گەڕایەوە رۆخی بلانکۆس.
گریزمان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 480 یاریی بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید کردووە، 210 گۆڵی کردووە و 95 گۆڵی دروستکردووە، نازناوێکی یۆرۆپالیگ، یەک جامی سوپەری ئەوروپا و یەک نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ ئەو یانەیە بردووەتەوە.



