چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئینتەر میلان V بۆدۆ گلیمت؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری بۆدۆ گلیمت دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر ئینتەر میلان لە یاریگای جیوزێپی میاتسای تایبەت بە خۆی میوانداری بۆدۆ گلیمت بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆف بۆ گەیشتن بە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەریەک لە یانەكانی ئارسیناڵ، بایرن میونشن، لیڤەرپوول، تۆتنهام، بارسێلۆنا، چێڵسی، سپۆرتینگ و مانچێستەر سیتی راستەوخۆ گەیشتنیان بە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر كردووە.

یاریی چوون یانەی بۆدۆ گلیمتی نەرویجی هەمووانی شۆک كرد و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی لە ئینتەر میلان بردەوە.

بۆدۆ گلیمت سوپڕایزی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگە و توانیویەتی لە یانەكانی مانچێستەر سیتی، ئاتلێتیكۆ مەدرید و ئینتەر میلان بباتەوە هەروەها لەگەڵ تۆتنهام و بۆڕووسیا دۆرتموندیش یەكسان بووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئینتەر میلان بە بێ هاكان چاڵهانئۆغلۆ بەرامبەر بۆدۆ گلیمت یاریی دەكات و بەشدارییكردنی لاوتارۆ مارتینێزیش گومانی لەسەرە.

بۆدۆ گلیمت بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی ئینتەر میلان دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینتەر میلان

سۆمەر

ئاكانجی، ئاچێربی، باستۆنی

دارمیان، بارێلا، زێلینسكی، سوچیچ، دی ماركۆ

تورام، ئێسپۆزێتۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بۆدۆ گلیمت

خاكین

سۆڤۆڵد، نیڵسن، بۆرتوفت، بۆركان

فیت، ئێفگەن، بێرگ

بلۆمبێرگ، هاوگ، هۆگ

بابەتی زیاتر

Back to top button