ئینگلتەراگرنگترین

ئەوەی کاریک دەیکات لە مێژووی مانچێستەر یونایتدا هاوشێوەی کەمە

Yariga App

یاریگا –

مایکڵ کاریک بردنەوەیەکی دیکەی خستەسەر ئەنجامەکانی مانچێستەر یونایتد و توانی بە گۆڵێکی بێ وەڵام ئێڤەرتنی سەرسەخت دووچاری شکست بکات لە هەفتەی 27ی خولی ئینگلیزی.

لەوەتەی دوورخستنەوەی روبێن ئامۆریم، ئەوە شەشەمین یاریی بوو کاریک سەرپەرشتی مان یونایتد بکات. تەنها یەک یاریی یەکسان بووە ئەویش رووبەڕووبوونەوەی هەفتەی رابردوویان بوو بەرامبەر وێستهام.

کاریک ساڵی 2021یش کاتێک ئۆلی گونار سۆڵشایەر دوورخرایەوە، بە هەمان شێوە ئەرکی راهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکانی بەکاتیی گرتەدەست و توانی لە سێ یاریی لەسەریەک تیمەکە لە شکست بپارێزێت کە دوو یاریی سەختی بەدوای یەک لە ڤیاڕیاڵ لە چامپیۆنزلیگ و لە ئارسیناڵ لە پرێمەرلیگ بباتەوە و لەگەڵ چێڵسیش یەکسانبوو. ئەوە پێش ئەوەی پۆستەکە بۆ راڵف راگنیک چۆڵ بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا، بە کۆی هەردوو سەردەمەکەیەوە وەک راهێنەری مان یو، کاریک 9 یاریی سەرپەرشتی کردوون، تێیدا 7 بردنەوە و 2 یەکسانبوونی هەیە. تەنها سۆڵشیار (11) یاریی و هێربێرت بامڵێت (10)، زۆرترین یاریی نەدۆڕاون.

بۆ شکاندنی ریکۆردە مێژووییەکەش کە بەناو سۆڵشیارەوە، کاریک پێویستە سێ یاریی داهاتوو بباتەوە کە بەرامبەر یانەکانی کریستاڵ پاڵاس، نیوکاسڵ و ئاستۆن ڤیلایە.

بەو بردنەوەیەی ئەمشەو، مانچێتستەر یونایتد کۆی خاڵەکانی گەیاندە 48 و لە پێگەی خۆی زیاتر قایمکرد لە پلەی چوارەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button