ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا گرانترین گرێبەستی مێژووی بۆ فرۆشتنی لە ئەستێرەیەکی رەتکردووەتەوە!

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا سەرۆکی پێشووی بارسێلۆنا کە ئێستا بەربژێرە بۆ خولێکی دیکە بۆ بەڕێوەبردنی پۆستەکەی، زانیارییەکی سەرنجڕاکێشی ئاشکراکرد.

وا بڕیارە 15ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکایەتی بلاوگرانا بەڕێوەبچێت و رکابەری بەهێز هەیە چاویان لە پۆستەکەیە کە لاپۆرتا چەند ساڵێکە قۆرخی کردووە. هەربۆیە هەڵمەتی بانگەشەکردن تادێت توندتر دەبێت و بەربژێرەکان کارتەکانی خۆیان بەکاردەهێنن.

لە نوێترین لێدوانیدا لاپۆرتا چەند زانیارییەکی سەرنرجڕاکێشی ئاشکراکرد کە بەشێکی پەیوەست بوو بە لیۆنێل مێسی ئەفسانەی پێشووی یانەکەیان

مێسی سڵاوی لێنەکردم؛ لاپۆرتا دانی پێدادەنێت

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لاپۆرتا باسی رۆڵی خۆی کرد بۆ پارێزگاریکردن لە ئەستێرەکانی، بەتایبەت ئەوانەی کە داهاتوویان لەسەر هەڵچنراوە بۆ پرۆژەیەکی درێژخایەن بەتایبەت لامین یامال. لاپۆرتا وتی

دوو ساڵ پێش ئێستا پاریس سانجێرمان بڕی 250 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشکردین بۆ دەستبەرداربوون لە یامال.

ئەو بڕە پارەیەی لاپۆرتا باسی دەکات، گرانترین ئۆفەربووە لە مێژووی گواستنەوەی یاریزاناندا. بەوپێیەی لە ساڵی 2017 پاریسیەکان نێیماریان هەر لە بارسا کڕی بە 222 ملیۆن یۆرۆ.

لە درێژەی باسکردنی ئەو دەستپێشخەرییەی پی ئێسی جی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ لامین، بەربژێرەکە وتی

ئێمە ئۆفەرەکەمان رەتکردەوە، کە ئەوکات لامین تەمەنی تەنها 17 ساڵ بوو. زۆرێک لە خەڵکی پێیان وابوو ئێمە شێت بووین.

بابەتی زیاتر

Back to top button