چامپیۆنزلیگگرنگترین

فەرمی؛ یوێفا وەڵامی سکاڵاکەی بێنفیکای دایەوە سەبارەت بە ڤاڵڤێردی

Yariga App

یاریگا –

لێکەوتەکانی رووداوەکانی یاریی چوونی نێوان بێنفیکا و ریال مەدرید بەردەوامیی هەیە و یوێفا کار لەسەر وەڵامدانەوەی سکاڵای هەردوو یانە دەکات.

سێشەممەی هەفتەی رابردوو بێنفیکا لە یاریگای خۆی میوانداریی مەدریدیەکانی کرد لە چوارچێوەی یارییەکانی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ بۆ گەیشتن بە قۆناخی 16، یارییەکەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام بە میوانەکەی دۆڕاند. بەڵام ئەوەی زۆرترین کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا تۆمەتەکانی ڤینیسیۆس جونیۆر بوو کە گوایە پرێستیانی یاریزانی ئەرجەنتینی یانە پۆرتوگالیەکە بە هێرشبەرە بەڕازیلیەکەی گوتووە “مەیموون”. ئەوەش یارییەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر وەستاند و کاردانەوەیەکی گەورەی جیهانیی لێکەوتەوە.

لەولاشەوە بێنفیکا جگە لە پاکانەکردن بۆ یاریزانەکەیان، هاوکات سکڵایەکیان لە دژی فێدێریکۆ ڤاڵڤێردی گەیاندە یوێفا کە توندوتیژیی لە رادەبەدەر بەکارهێناوە دژی یاریزانێکیان.

لەکاتێکدا بێنفیکا چاوەڕێی سزابوو بەسەر یاریزانە ئوروگواییەکەی ریالدا بسەپێندرێت و لە یاریی گەڕانەوە سڕبکرێت، بەڵام یوێفا وەڵامەکەی پێچەوانەی چاوەڕوانیەکانی بێنفیکا بوو. بەوەش فێدی دەتوانێت لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ سەرکردایەتی تیمەکەی ئالڤارۆ ئاربێلوا بکات بۆ تێپەڕاندنی بەربەستی تیمەکەی جۆزێ مۆرینیۆ.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button