ئیسپانیاگرنگترین

مێسى بەختهێنەرەکەى خۆى لەیارى سێڤییادا دابوو بە کۆتینهۆ

یاریگانێت – دوێنێ شەو و لەیارى گەڕانەوەى جامى شاى ئیسپانیادا، بارسێلۆنا بەسەرکردایەتى مێسى و بەیارمەتى کۆتینهۆ توانى ریمۆنتادا بەسەر سێڤییا بکات و بەئەنجامى 6-1 شکت بەیانەى میوان بهێنێت.

کۆتینهۆى بەڕازیلى جیاواز لەو ئاستە خراپەى کە لە یارییەکانى پێشوودا پێشکەشى دەکرد ئەمجارە بەئاستێکى نایاب دەرکەوت و دوو گۆڵى بۆ یانەکەى هەرێمى کەتەلان تۆمارکرد. ئەوەى جێگەى سەرنجى میدیاکان بوو ئەوەبوو کە ئەو دستبەندە سوورەى لە مۆندیالى 2018ى رووسیادا دایکى ڕۆژنامەنووسێک بە لیۆ مێسى بەخشیبوو و لە قاچى کردبوو، لەدەستى کۆتینهۆ دابوو و بەمەش گرێ کوێرەى بەختى یاریزانەکە بۆتەوە.

ئەفسانەکەى ئەرجەنتین دەستبەندە سورەکەى بۆ یارى نێجیریا لەقاچ بەستبوو و لەو یارییەدا گۆڵى یەکەمى تۆمارکرد، لەم ماوەیەشدا کۆتینهۆ بە دۆخێکى خەراپدا تێدەپەڕێ بەوەى ئاستێکى چاکى نییە و بۆیەش مێسى بە پێدانى دەستبەندە تایبەتیەکەى و پێدانى لێدانى سزاى یارییەکە بەکۆتینهۆ دووبارە سەلماندیەوە لە ڕابەڕێکى ڕاستییە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close