ئەڵمانیائینگلتەراگرنگترین

گرێبه‌ستێکی خه‌یاڵی له‌ مانچێسته‌ر یونایتده‌وه‌ بۆ سانچۆ

یاریگا- به‌پێی ڕۆژنامه‌ی میترۆی به‌ریتانی، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی بری ٩٠ ملیۆن یۆرۆی ئاماده‌کردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانی لاوی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆنی ئه‌ڵمانی جادۆن سانچۆی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵان.

سانچۆ له‌ ساڵی ٢٠١٧ به‌ بڕی ٨.٧ ملیۆن یۆرۆ له‌یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیه‌وه‌ ڕووی له‌یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندکرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌تیکرده‌وه‌ به‌ موچه‌ی هه‌فتانه‌ی ٣٠ هه‌زار پاوه‌ند له‌ یاریگای ئیتیحاد بمێنێته‌وه‌ به‌هۆی که‌می ڕێژه‌ی ده‌رفه‌تی یاریکردنی له‌گه‌ڵ یانه‌ ئینگلیزیه‌که‌.

ناوه‌ڕاستکاره‌ ئینگلیزه‌که‌ له‌م وه‌رزه‌ ئاستێکی سه‌رنجڕاکێشی له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی پێشکه‌شکردووه‌، که‌ توانیویه‌تی له‌ بۆندزلیگا ٦ گۆڵ تۆماربکات و به‌دروستکردنی ٩ گۆڵیش له‌ پێشه‌نگی گۆڵدروستکارانی خوله‌که‌ دێت، یانه‌که‌شی به‌ کۆکردنه‌وه‌ی ٤٨ خاڵ و به‌ جیاوازی ٦ خاڵ له‌گه‌ڵ بایرن میونشنی ڕکابه‌ری پێشه‌نگی خوله‌که‌یان گرتووه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی جێگای بایه‌خه‌ له‌ئه‌گه‌ری ڕوودانی ئه‌م گرێبه‌سته‌دا، سانچۆش ده‌چێته‌ ڕیزی ئه‌و یاریزانه‌نه‌ی، که‌ دۆرتمۆند به‌ نرخێکی هه‌رزان ده‌یانکڕێت و به‌ نرخێکی خه‌یاڵیش ده‌یان فرۆشیت، به‌ نمونه‌ش عوسمان دیمبێلی فه‌ڕه‌نسی، که‌ به‌بڕی ١٢ ملیۆن یۆرۆ کڕی و دواتر به‌بڕی ١٣٥ ملیۆن فرۆشتی به‌یانی بارسیلۆنای ئیسپانی.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close