ئەوروپائیسپانیابازاری گواستنەوە

” بارسێلۆنا هیچ هەوڵێکی نەداوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم “

یاریگا
دوای ئەوەی سەرچاوەکان لە ئیسپانیا بڵاوییان کردەوە بەرپرسانی بارسێلۆنا لەگەڵ یۆردی ئالبا بەرگریکاری بالی چەپی یانەکەیان گەیشتونەتە رێکەوتن، ئەم یاریزانە ئەو هەواڵەی رەتکردەوە.

رۆژی رابردوو بوو رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانیا بڵاویکردەوە یانە کەتەلۆنیەکە لەگەڵ بەرگریکارەکەیان گەیشتونە رێکەوتن و ئەم یاریزانە تاوەکو ساڵی 2024 گرێبەستەکەی درێژ دەکاتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە ئەمڕۆ ئەو هەواڵەی رەتکردەوە و گووتی ” ئەم هەواڵە راست نیە و تاوەکو ئێستا هیچ گفتوگۆیەکی نوێیان لەگەڵ نەکردووم “.

ئالبا وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و لە ماوەی رابردوو چەندینجار هەوڵی ئەوەیداوە گرێبەستەکەی نوێبکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەوڵێک نەدراوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close