ئیسپانیاگرنگترین

بە داتا؛ ڤینیسیۆس جونیۆر گەڕاوەتەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆی

دووبارە بووە بە مەترسیدارترین یاریزانی مێرەنگی

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر لە ساڵی 2026 گەڕاوەتەوە باشترین ئاستی خۆی و جارێکی دیکە دەبێتەوە کاریگەرترین یاریزانی ریال مەدرید.

لەدوای ماوەیەک لە ناسەقامگیریی لە رووی ئاستەوە و پاشەکشێی لە گۆڵکردن، ڤینیسیۆس گەڕاوەتەوە سەر ئاستە بەرزەکەی و متمانەی هاندەران و بەرپرسانی یانەکەی بەدەستهێناوەتەوە. لەدوای لەدەستدانی باڵۆن دۆر لە بەرژەوەندی رۆدری هێرناندێز، هێرشبەرە بەڕازیلییەکە تووشی قەیرانێکی قووڵ بووەوە، دواتر لە سەردەمی چابی ئاڵۆنسۆ کێشەکان بەردەوامییان هەبوو و لە 27 یاریی تەنیا 6 گۆڵی کرد.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، خاڵی وەچەرخان و دەستپێکی گەڕانەوەی ڤینیسیۆس، هاتنی ئالڤارۆ ئاربێلوا بوو. راهێنەرەکەی پێشووی کاستیا متمانەی بۆ ڤینی گەڕاندەوە و لەنێو یاریگا ئازادی تەواوی پێبەخشی. رۆژنامە مەدریدییەکە روونیکردووەتەوە، ئاربێلوا تێگەیشت باشترین رێگا بۆ ئەوەی ڤینیسیۆس بگەڕێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی شێوازی تاکتیکی نییە، بەڵکوو لە رووی سۆزدارییەوە پێویستی بە پاڵپشتییە، بۆیە هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی رایگەیاند کە کار بۆ باشترکردنی ئاستی ڤینی دەکات.

دەمەوێت ڤینیسیۆس سەما بکات و چێژ وەربگرێت.

ڤینیسیۆس جونیۆر بەرامبەر بێنفیکا

ئەستێرەکەی سامبا لەگەڵ ئاربێلوا لە 9 یارییدا 6 گۆڵی کردووە و بووەتەوە بەو هێرشبەرەی هێڵی بەرگریی یانەکانی بەرامبەر تێکبدات، ئەوەش لە رێی پێدانی ئازادی و نزیککردنەوەی زیاتری یاریزانەکە لە ناوچەی سزا، بە کۆی گشتی ئەم وەرزە 12 گۆڵی کردووە 11 گۆڵیشی دروستکردووە.

بەرزبوونەوەی ئاستی ڤینیسیۆس لە ساتەوەختێکی گرنگدایە چونکە یانەکە لە چامپیۆنزلیگ بە دۆخێکی هەستیار تێدەپەڕێت و لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆف میوانداریی بێنفیکا دەکات، لە لالیگاش شەڕی بردنەوەی نازناوەکە لەگەڵ بارسێلۆنا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button