ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

بۆبی ئاشکرای دەکات؛ کێ ئامۆژگاری کردووە بچێتە لیۆن؟

Yariga App

یاریگا –

ئێندریک فیلیپێ لە گواستنەوەی زستانە بەشێوەی خواستن و تاوەکوو کۆتایی وەرزە لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە لیۆن کرد.

ئێندریک کە لە گواستنەوەی زستانە پەیوەندی بە لیۆن کرد، پێویستی بە کاتێکی کەم بوو تاوەکوو خۆی بگونجێنێت. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تێلێفووت، ئەستێرە بەڕازیلییەکە ئاشکرای کرد کە دوو لە هاوتیمەکانی ریال مەدریدی ئامۆژگاریان کردووە بچێتە لیۆن.

ئێندریک بە 5 گۆڵ و ئەسیستێک لە 6 یارییدا، دەستپێکێکی نایابی هەبوو. بۆ ئەوەی بتوانێت پێش جامی جیهانیی 2026 خولەکی زیاتر بەدەست بهێنێت، لاوە 19 ساڵییەکە پڕۆژەیەکی دەویست کە بتوانێت بەشێوەیەکی ئاسایی یاریی بکات و لە بەرەوپێشچوون بەردەوام بێت. لیۆن کە وەرزێکی بەهێز بەڕێدەکات، ئەو دەرفەتەی پێشکەش کرد.

بە گوتەی ئێندریک، کیلیان ئێمباپێ و ئێدواردۆ کاماڤینگا رۆڵێکی گرنگیان لە بڕیارەکەی بینیوە.


ئێندریک دەڵێت:

کیلیان و ئێدواردۆ پێیان گوتم کە لیگ وەن خولێکی باش و زۆر فیزیکییە. ئەوان ئامۆژگاریان کردم پەیوەندی بە لیۆنە بکەم چونکە یانەیەکی گەورەیە.

ئەستێرەکەی سامبا ئاماژەی بەوەش کرد کە سوپاسگوازی ئامۆژگارییەکەیانە، بەتایبەت دوای سەرەتایە بەهێزەکەی لەگەڵ لیۆن. هەردوو یاریزانە فەڕەنسییەکە بەباشی لیگ وەن شارەزان، ئێمباپێ یەکێکە لە گۆڵکارانی مێژوویی خولەکەیە، کاماڤینگاش لە بە ئاستەکانی رێنسدا تێپەڕیوە پێش ئەوەی پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button