ئیتاڵیاگرنگترین

شەڕی ناوخۆ لە رۆما هەستاوە و یەکەم قوربانی راهێنەرە

یانەی رۆما لە کێشەیەکی گەورەی ناوخۆییدایە پاش شکستە ئابڕووبەرەکەیان بەرامبەر فیۆرەنتینا.

رۆما لە قۆناغی هەشتی جامی ئیتاڵیا بە ئەنجامی ٧-١ تووشی شکست هات بەرامبەر فیۆرەنتینا. رووداوەکانی یارییەکە و دواتر، ئەو یانەیەی تووشی قەیرانێکی قورسی ناوخۆیی کردووە لە چەند لایەکەوە.

سەرەتا هەر لە گەرمەی یارییەکەدا  ئێدین دژێکۆ و براین کریستانتی بووە دەمەقاڵێیان لەسەر جێبەجێکردنی لێدانی راستەوخۆ. هەر دژێکۆی بۆسنی لەو یارییەدا لەگەڵ ناوبژیوانیش کێشەی دروستکرد و دوور نیە تووشی سزایەکی قورس بێت.

دوای ئەنجامە خراپەکە و توڕەیی هاندەران، شاندی رۆما نەیتوانی بە شەمەندەفەر بڕواتەوە پاش ئەوەی هەواڵ گەیشت هاندەران توڕەن و لەوێ چاوەڕێیان دەکەین بۆ ئازار دانیان و بە پاس گەڕانەوە، لەگەڵ ئەوەش کاتی گەیشتنیان بە پایتەختی ئیتاڵیا، هاندەرە ئەڵتراسەکان بە بەرد و قسەی ناشرین هێرشیان کردە سەر یاریزانەکان. لەوێ دا مانۆلاس و کۆلارۆڤ لەگەڵ چەند هاندەرێک بووەتە شەڕە قسەیان و سوکایەتیان بە هاندەران کردووە.

پێشبینی دەکرێت لە هەنگاوی یەکەمدا دی فرانچیسکۆی راهێنەر لە کار دووربخرێتەوە. بەگوێرەی میدیاکانیش رۆما پەیوەندی لەگەڵ پاولۆ سۆسا بەستووە تاوەکو بێتەوە بە جێگرەوەی. سۆسا پێشتر راهێنەرایەتی فیۆرەنتینای کردووە و لە مانگی ١٠ـەوە بێ یانەیە پاش جێهێشتنی ئەرکی راهێنانی تیانجینی چینی.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close