ئه‌وروپاگرنگترین

بارسێلۆناش هاتە کێبڕکێکەوە؛ لاوێکی ئەڵمانی سەرنجی گەورەکانی ئەوروپای بۆ لای خۆی راکێشتووە

Yariga App

یاریگا –

لاوێکی درەوشاوەی ئەڵمانی بووەتەجێی بایەخی گەورەکانی ئەوروپا و دواترین یانەش بۆ لیستی خوازیارەکانی ئەو یاریزانە بارسێلۆنای ئیسپانییە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بیڵد، بارسێلۆنا لە نزیکەوە چاودێری ناتانیێل بڕاونی یاریزانی فرانکفورت دەکات.

ناتانیێل کە تازە تەمەنی 22 ساڵە، لە بەرگری چەپ یاریی دەکات. هاوینی 2024 پەیوەندی بە فڕانفورت کرد و توانیویەتی بە ئاستەکەی بایەخی خۆی لە یانە گەورەکانی ئەوروپا بسەلمێنێت.

رۆژنامەی بیڵد لە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو لیستێک یانەی ئەوروپای ئاشکراکرد کە چاویان لە تواناکانی لاوە ئەڵمانییەکەیە. لە لیستەکەدا ناوی ریال مەدرید، مانچێستەر یونایتد، ئارسیناڵ و مانچێستەر لە دیارترین کێبڕکێکارانی ئەو یاریزانە بوون.

مانچێستەر سیتی ئەستێرەیەکی لاوی بۆندسلیگا دەکاتە ئامانج

بەگوێرەی نوێتره زانیاریی کە هەمان سەرچاوە بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆناش هەمان خواستی پیشانداوە.

رۆژنامە ئەڵمانییەکە ئەوەشی زانیوە کە فڕانکفورت نرخی 65 ملیۆن یۆرۆی خستووەتەسەر ناتانیێل بۆ هەر کڕیارێک بیەوێت گرێبەستیان پێشکەش بکات بۆ دەستبەرداربوون لە گەوهەرە ئەڵمانیەکە.

بڕاون لەم وەرزە لە 31 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا خاوەنی 3 گۆڵ و 6 ئەسێستە.

Back to top button