ئینگلتەراگرنگترین

لێدوانێکی گواردیۆلا ترسێکی زۆر لای هاندەرانی مانچێستەر سیتی دروستدەکات

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا لە سەختی وەرزەکە تێگەیشتووە بەتایبەت لە رکابەرێتیەکانی پرێمەرلیگ، کە سەرەڕای بردنەوەکەیان لە هەفەتەی 27ی خولی ئینگلیزی، کەچی هێشتا بە لێدوانێک ترسی خستووەتە دڵی هاندەرەکانی سیتیزنس.

شەوی رابردوو بە بردنەوی 2-1 لە نیوکاسڵ تیمەکەی گواردیۆلا جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ ئارسیناڵ گەیاندە تەنها 2 خاڵ. بەلام راهێنەرە ئیسپانییەکە نەیویست بەوە زۆر شاگەشکە بێت. سەرەڕای جەختکردنەوە لە پێدانی بەڵێن بە هاندەرانیان، هاوکات نیگەرانیەکیشی بۆ دروستکردن کاتێک وتی

من بەڵێنتان پێدەدە، من راستگۆم لەگەڵتاندا، زۆر شت روودەدەن.

لە درێژەی لێدوانەکانیدا پێپ راشکاوانە هەستی خۆی خستەڕوو، رایگەیاند

هەستێم هەیە کە هەموو یارییەکانی ماومانە نایبەینەوە، نازانم بۆ ئارسیناڵ. بەڵام من خۆم ئەو هەستەم هەیە کە هەموو یارییەکانمان نابەینەوە، ئیتر ئەمە هەستی منە.

بۆ زانین، ئەو یارییانەی تیمەکەی گواردیۆلا ماویەتی، لەسەر کاغەز ئاسانتر دەردەکەون وەک لەوانەی ئارسیناڵی پێشەنگ ماویەتی کە ئەمشەو گەنەرز 4-1 توانی دێربی باکووری لەندەن لە تۆتنهام بباتەوە و جیاوزییەکە بەشێوەی کاتی فراوانتر بکات بۆ 5 خاڵ.

11 یارییەکەی مان سیتی:

لیدز X مان سیتی

مان سیتی X نۆتینگهام فۆرێست

وێستهام X مان سیتی

مان سیتی X کریستاڵ پاڵاس

چێڵسی X مان سیتی

مان سیتی X ئارسیناڵ

بێرنلی X مان سیتی

ئێڤەرتن X مان سیتی

مان سیتی X برێنتفۆرد

بۆرنمۆس X مان سیتی

مان سیتی X ئاستۆن ڤیلا

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button