فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس بۆ ماوەیەکی زۆر پارێزگاریی لە ئەستێرەکەی دەکات

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی دەدات و بۆ ماوەیەکی درێژتر ئەستێرەیەکی یانەکە لە باخچەی شازادەکان دەهێڵنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لو پاریسیان کە هاوکات فابریزۆ رۆمانۆش بایەخی پێداوە، جواو نێڤێش رازیی بووە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پی ئێس جی.

نێڤێشی پۆرتوگالی کە تازە تەمەنی 21 ساڵە، هاوینی 2024 بە بڕی نزیکەی 70 ملیۆن یۆرۆ لە بێنفیکای وڵاتەکەیەوە پەیوەندی بە یانەکەی پایتەختی وڵاتەکەیەوە کرد. سەرەرای بچووکی تەمەنی، هەرزوو توانی خۆی یەکێک لە رەگەزە هەرە کاریگەرەکانی یانەکە بسەلمێنێت و رۆڵێکی دیاری هەبوو لە بردنەوەی نازناوەکانی وەرزی رابردووی پاریسیەکان بەتایبەتی چامپیۆنزلیگ کە یەکەمین جاریان بوو ئەو جامە بەرزبکەنەوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە وەرزشییەکان، گرێبەستە نوێیەکەی ناوەڕاستکارە تا ساڵی 2030 دەخایەنێت.

لە ماوەکانی رابردوودا دەنگۆی جیاواز هەبوو بۆ بەستنەوەی بە یانەکانی دیکەوە. بەڵام لە گرێبەستە نوێیەکەیدا دەستکاریی مووچەکەی کراوە و لەوە زیاتری پێدەدرێت کە ئێستا وەریدەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button