
لیۆنێل مێسی هەوڵی هێرشکردنە سەر ناوبژیوان دەدات و لویس سوارێز بە زۆر رێگەی لێدەگرێت.
لە رووداوێکی سەیردا پاش تەواوبوونی یاری نێوان ئینتەر مەیامی و لۆس ئەنجلس گالاکسی، مێسی دەیەوێت هێرش بکاتە سەر ناوبژیوان لە تونێلی هاتووچۆدا، بەڵام سوارێز رێگە نادات.
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، مێسی چاوەڕێی ناوبژیوانانە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، لەوکاتەی ناوبژیوانەکان تێدەپەڕن مێسی دوایان دەکەوێت. سەرەتا بەقسەی سوارێز ناکات و دەڕوات بەڵام دواتر سوارێز دەیهێنێتە دەرەوە.
ئینتەر مەیامی بە سەرکردایەتی مێسی بە سەرەتایەکی خراپ ئەم وەرزەی دەست پێکرد و لە یەکەم یاریدا بە ئەنجامی 3-0 تووشی شکست هاتن.
سەرباری هەوڵەکەی سوارێز، هێشتا ئەگەری ئەوە هەیە مێسی لەسەر ئەم رەفتارە سزا بدرێت. فرانکۆ پانیزۆ کە رۆژنامەنووسێکی نزیک لە ئینتەر مەیامییە جگە لە بڵاوکردنەوەیڤیدیۆکە، نوسیوییەتی
مات میازگا لەسەر رووداوێکی هاوشێوە لە 2023دا بۆ سێ یاری سڕکرا. مێسی لە ژێر مەترسی ئاگاداری سزادان دایە بەهۆی کردەوەکانی دوای یارییەکە.
Matt Miazga was suspended three games for something similar in 2023.
Lionel Messi is at risk of facing a disciplinary sanction over his post-game actions last night.#InterMiamiCF #Messipic.twitter.com/pAkZKJ6E0y
— Franco Panizo (@FrancoPanizo) February 22, 2026



