
یاریگا –
ریال مەدرید دوای شکستەکەی بەرامبەر ئۆساسونا هیچ پشوویەک وەرناگرێت و ئەمڕۆ مەشق و راهێنانەکانی دەکات.
مێرێنگێ لە راهێنانەکانی ئەمڕۆ هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت و ئەستێرەیەکی گەورەی بۆ گەڕایەوە. رۆدریگۆ لە هەفتەی یەکەمی ئەم مانگە تووشی پێکان بوو و لەو کاتەوە بەشداریی هیچ یارییەکی نەکردووە. هێرشبەرە بەڕازیلییەکە دوای 17 رۆژ دابڕان جارێکی دیکە گەڕایەوە و بەشداریی راهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکەی کردەوە.
رۆدریگۆ لەو کاتەوەی پەیوەندی بە ریال مەدریدووە کردووە 12 جار تووشی پێکان بووە و 208 رۆژ دوورکەوتووەتەوە.
لاوەکەی قەڵای شاهانە ئەم وەرزە بەشداریی 26 یاریی کردووە، 3 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵیشی دروستکردووە.




