ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ریال مەدرید پێكانی یاریزانێكی راگەیاند

ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێكانی دانی سێبایۆس یاریزانی ئیسپانی یانەكەی راگەیاند.

هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا پێكانی دانی سێبایۆسی راگەیاند.

ریال مەدرید لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند؛

دوای ئەو پشکنینانەی کە ئەمڕۆ لەلایەن پزیشکییەکانی ریال مەدریدەوە بۆ یاریزانەکەمان دانی سێبایۆس كران، دەستنیشانکرا کە تووشی پێکانێکی ماسولکەیی لە قاچی راستیدا بووە. چاوەڕوانی بەرەوپێشچوونی دۆخەکەین.

بە گوێرەی سەرچاوە ئیسپانییەكان، دانی سێبایۆس بەهۆی پێكانەكەیەوە 7 هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

شەوی رابردوو ئۆساسونا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتاییهات.

بابەتی زیاتر

Back to top button