سعوودیەگرنگترین

ئیتیحاد تۆڵە لە بێنزێما دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو هیلال لە کینگدەم ئارێنا میوانداریی ئیتیحادی کرد و پێشەنگی خولی سعوودی لەدەستدا.

هیلال دوای یەکسانبوونی 1-1 بەرامبەر ئیتیحاد، تیمەکەی پێشووی بێنزێما پێشەنگی خولی لەدەستدا. بێنزێما یارییەکی باشی کرد بەڵام گۆڵی نەکرد. راکۆڤیچی گۆڵپارێزی پێشووی مایۆرکا وەستاندی.

تەنانەت بەرامبەر 10 یاریزانیش هیلال نەیتوانی لە ئیتیحادی بەهێز بباتەوە. بێنزێما لە هەشت خولەکی سەرەتادا کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو، بەڵام بەس نەبوو بۆ بردنەوە یان پارێزگاریکردن لە پێشەنگ. ئێستا نەسڕ پێشەنگە، رکابەری خولی سعوودی زۆر نزیکە، سێ تیم جیاوازیان تەنیا دوو خاڵە.

بێنزێما سەرەکیترین یاریزانی یارییەکە بوو، یەکەمجار بوو بەرامبەر هاوتیمەکانی پێشووی یاریی بکات، لەو کاتەوەی لە گواستنەوەی زستانە یانەکەی جێهێشت. کەریم بۆ یارییەکە زۆر بەپەرۆش دیاربوو.

لە خولەکی پێنج، بێنزیما بە بەرکەوتنێکی زیرەکانە لەگەڵ تۆپ بۆشایی دروستکرد و پاسی بۆ دەوسەری کرد، کە گۆڵەکەی هیلالی بۆ ماڵکۆم دروستکرد. سێ خولەک دواتر، بێنزێما بە جوانی تۆپێکی کۆنتڕۆڵکرد و جارێکی دیکە پاسی بۆ ماڵکۆم کرد، هەر زوو لەلایەن حەسەن کادش فاوڵی لەسەر گیرا. ناوبژیوان سەرەتا کارتی زەردی پێدا، بەڵام دوای پێداچوونەوەی ڤار کارتەکەی بۆ سوور گۆڕی.

ئەمە تەنیا تاوەکوو خولەکی هەشت بوو، ئەنجام 1-0 و ئیتیحاد دەبێت بۆ ماوەی زیاتر لە 80 خولەک بە یاریزانێک کەمترەوە یاریی بکات. سەرەڕای ئەوەش تیمەکەی کۆنسێساو کۆڵی نەدا، زۆر باش بەرگریان کرد و رایکۆڤیچ یارمەتیدەرێکی گەورە بوو، کە هەلێکی یەک بەرامبەر یەکی بێنزێمای سەیڤ کرد.

بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، خولەکی 53 ئیتیحاد گۆڵی یەکسانبوونی کرد. موهەنەد شەنگیتی تۆپێکی بۆ نێو هێڵی سزا هەڵدا و حوسام عەوار بە لێدانی سەر گۆڵی کرد. ئەنجامی 1-1 باوەڕپێکردنی قورس بوو، بەڵام واقعی بوو. رایکۆڤیچ 9 سەیڤی کرد و باشترین یاریزانی یارییەکە بوو.

ئێستا هیلالەکەی سیمیۆنی ئینزاگی لە دوایین 6 یاریی خولدا تەنیا یەک بردنەوەی هەیە، بەهۆی ئەو ئەنجامانەوە نەسڕ چووە پێشەنگ و رکابەری خول هێشتا بەردەوامە.

بابەتی زیاتر

Back to top button