
یاریگا –
ئالفۆنسۆ دەیڤز، بەرگریکاری کەنەدی بەهۆی پێکان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە یاریکردن دادەبڕێت.
شەوی رابردوو 21ـی شوباتی 2026، بایرن میونشن لە یارییەکانی گەڕی 23ـی بۆندسلیگا میوانداری ئاینتراخت فرانکفورتی کرد و 3-2 یارییەکەی بردەوە.
بەڵام یانە باڤارییەکە گورزێکی گەورەی بەرکەوت، ئالفۆنسۆ دەیڤز لە خولەکی 50 بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت و بایرن میونشن بەفەرمی پێکانی ئەو یاریزانەی راگەیاندووە.
پاش پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە ماسوولکەی رانی ئالفۆنسۆ دەیڤز دڕاوە، بەو هۆیە بۆ ماویەک لە یاریکردن دادەبڕێت.
Alphonso Davies has suffered a muscle fiber tear. ℹ️
Wishing you a speedy recovery, Phonzy! ❤️🩹🍀
🔗 https://t.co/VyfFvwCscN pic.twitter.com/QoY4GHfRkL
— FC Bayern (@FCBayernEN) February 21, 2026
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی بیڵد، بەرگریکارە 25 ساڵانییەکە بەهۆی ئەو پێکانە سێ تاوەکوو چوار هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.
دەیڤز لە دێسێمبەری ساڵی رابردوو، دوای نۆ مانگ دابڕان بەهۆی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی لە پێکان گەڕایەوە و وردە وەردە گەڕایەوە پێکهاتەی سەرەکی بایرن.
یارییەکەی فرانکفورت 12ـەمین یاریی ئەم وەرزەی بوو، لە 5 یارییاندا بەشێوەی سەرەکی بەشداریی کردووە.
دەیڤز بەهۆی ئەو پێکانە لە سێ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتوموند، بۆڕووسیا مونشن گلادباخ و لە یاریی یەکەمی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بێبەش دەبێت.



