ئاسیائەوروپائینگلتەرابازاری گواستنەوە

مەروان داهاتووی خۆی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد یەکلا کردەوە

مەروان فلاینی, ناوەراستکاری بەلجیکی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەڕا ریزەکانی ئەم یانەیە جێدێڵێت.

تۆری هەواڵی بی بی سی بریتانی بڵاویکردەوە لە چەند رۆژی رابردوو یانەی شاندۆنگ لێنۆنگی چینی دەستیان بە هەولەکانیان کردووە بە مەبەستی گواستنەوەی ناوەراستکاری بەلجیکی شەیتانە سوورەکان بۆ ریزەکانیان، هەرچەند تاوەکو ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی باسی لە بڕ و کاتی ئەم گواستنەوەیە نەکردووە، بەڵام چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی بریتانی ئاشکرایان کردووە ئەم یانەیە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە ناوەراستکارەکەیان 12 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی چینیەوە پێیان دەگات و هەروەها یانەی چینی سالانە بڕی 13 ملیۆن یۆرۆ وەک موچە دەدات بەم فلاینی 31 سالان.

فلاینی لە ساڵی 2013 لە ریزەکانی یانەی ئێڤەرتعن گواسترایەوە بۆ ریزەکانی مانچێستەر یونایتد و لەم ماوەیەش 177 درێسی ئەم یانەیەی لەبەر کردووە و 22 گۆڵ و 12 ئاسیستی تۆمار کردووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close