
یاریگا –
هاری کەین، هێرشبەری ئینگلیزی وەڵامی ئەو بەربژێرە دەداتەوە کە بەڵێنی داوە گۆڵکارە ئینگلیزەکە بباتە بارسێلۆنا.
خافێر ڤیلۆجوانا، بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی بارسێلۆنا وێنەیەکی کەینی لە تۆڕی X داناوە رایدەگەیەنێت ئەگەر هەڵبژاردن بباتەوە گرنگیدان بە لاماسیا لەپێشینەوەی کارەکانی دەبێت، بەڵام هەوڵ بۆ بەهرەمەندی زۆر لێهاتووش دەدات، بە نموونە هاری کەین.
ڤیلۆجوانا دەشڵێت، “وەکوو خۆم زۆر تامەزرۆی ئەو گواستنەوەیەم و دەتوانین بیکەین.” چونکە پێی وایە کێشە داراییەکان کۆتاییان دێت و دەگەڕێنەوە بۆ یاسای 1:1.
⚡🔵🔴 Xavi Vilajoana, durante la presentación de su proyecto deportivo, no oculta ambición:
“Sí, es cierto. Estamos trabajando en el fichaje de Harry Kane, un perfil que encajaría a la perfección en el Barça” pic.twitter.com/3qQTJ8Bxcw
— Diario SPORT (@sport) February 20, 2026
هاوکات هاری کەین لەبارەی بەڵێنەکەی ئەو بەربژێرە وەڵامی داوەتەوە و دەڵێت ئاگام لە هیچ نییە و تەنیا سەرنجم لەسەر یانەکەمە.
هیچم لەو بارەیەوە نەبیستووە، باوکم و براکەم هەموو شتێک بەڕێوەدەبەن، هیچیان پێ نەگوتووم، وەکوو پێشتر گوتوومە، من لە بایرن میونشن دڵخۆشم و سەرنجم لەسەر ئەم وەرزە و کاروانی وەرزشیمە لێرە.
هێرشبەرە ئینگلیزییەکە تاوەکوو ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بایرن میونشن هەیە و یانە باڤارییەکە فشاری فرۆشتنی لەسەر نییە چونکە بڕگەی شکاندنی گرێبەستەکەی بەسەرچووە.
هاری یەکێکە لە گۆڵکارەکانی ئەوروپا، بەم دواییانە گەیشت بە گۆڵی ژمارە 502 و ئەم وەرزە لە کۆی 36 یاریی 43 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵیشی دروستکردووە.
👀 Harry Kane: “¿El Barça? Me lo tomo como un cumplido”
✍️ @javigasconMD https://t.co/FusiRv8DLB
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) February 21, 2026



