ئینگلتەرابازاری گواستنەوە

گه‌وره‌یه‌کی پریمه‌رلیگ ده‌یه‌وێت کاراسکۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ئه‌وروپا

یاریگا-یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی دوای بێهیوابوونی له‌ کرینی ئیڤان پیرسیچی کڕواتی و یاریزانی یانه‌ی ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی، ده‌یه‌وێت به‌ کڕینی یاریزانێکی دیکه‌ قه‌ره‌بووی بکاته‌وه‌، که‌ یاریزانه‌ کڕواتیه‌که‌ ڕه‌تیکرده‌وه‌ ڕوو له‌و یانه‌یه‌ بکات.

به‌پێی پێگه‌ی سکای سپۆرتیش: تۆپ چیه‌کانی له‌نده‌ن له‌ ئێستادا له‌ گفتوگۆدان له‌گه‌ڵ یانه‌ی دالیان عەربینی چینی بۆ کڕینی ناوه‌ڕاستکاره‌ ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵانیه‌که‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیکا و ده‌یانه‌وێت به‌زوترین کات بیگوازنه‌وه‌ له‌نده‌ن.

یانیک کاراسکۆ له‌ مانگی دووی ساڵی ڕابردوو به‌بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ له‌یانه‌ی ئاتله‌تیکۆ مه‌دریدی ئیسپانیه‌وه‌ گوازرایه‌وه‌ بۆ یانه‌ی دالیانی چینی و له‌وکاته‌شه‌وه‌ له‌کۆی ئه‌نجامدانی 26 یاری 7 گۆڵی بۆ یانه‌که‌ی تۆمارکردووه‌.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close