ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی تۆتنهام V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی لووتكە و لە دێربی لەندەن تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی هەولێر تۆتنهام لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 27 پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

تۆتنهام لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا ئاستێكی تەواو ناجێگیر و خراپ پێشكەش دەكات و بە جۆرێک زۆر لە ناوچەی دابەزین نزیكە.

تۆماس فرانک لە سەرەتای وەرز لە جێگای ئەینج پۆستێكۆگلو راهێنەرایەتی تۆتنهامی وەرگرت و لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ئەنجامەكانیەوە دوورخرایەوە، ئیگۆر تودۆر پۆستی راهێنەرایەتیكردنی سپێرزی وەرگرت.

لەم وەرزەدا لە كۆی 26 یاریی تەنیاحەفت یارییان بردووەتەوە هەشت یاریی یەكسان بوون و یازدە یارییش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 29 خاڵ لە ریزبەندی شازدەی پرێمەرلیگ دێن.

لە بەرامبەردا ئارسیناڵ لە دوو یاریی رابردوودا بەرامبەر یانەكانی برێنتفۆرد و وۆڵڤز یەكسان بووە و چوار خاڵی گرنگی لەدەستداوە.

لەم وەرزەدا لە كۆی 27 یاریی 17 یاریی بردووەتەوە حەفت یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 58 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە.

زانیاری یاریی

ئارسیناڵ لە كۆتا حەفت یاریی بەرامبەر تۆتنهام لە پرێمەرلیگ شەش یارییان بردووەتەوە و یارییەكیش یەكسان بوون.

تۆتنهام لە كۆتا 10 یاریی پرێمەرلیگ بەرامبەر ئارسیناڵ لە هەشت یاریی دۆڕاوە یارییەک یەكسان بووە و یەک یاریی بردووەتەوە.

ئارسیناڵ لە كۆتا 32 یاریی پرێمەرلیگ لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر تۆتنهام تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە ( 19 بردنەوە، 12 یەكسان ).

لە مێژوودا 198 جار رووبەڕووبوونەتەوە، لە 85 یاریی ئارسیناڵ براوە بووە، تۆتنهامیش 61 یاریی و 52 یارییش یەكسان بوون.

تۆتنهام كۆتا سێ یاریی پرێمەرلیگ لە یاریگای خۆی بەرامبەر ئارسیناڵ دۆڕاوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

تۆتنهام بە بێ دوازدە یاریزان و بە بێ ، كریستیان رۆمێرۆ، ریچارلیسن، ئۆدۆبێرت، یۆدۆگی، قودوس، پۆرۆ، بێنتانكور، بێرگڤاڵ، دانسۆ، دەیڤز، مادیسن و كۆلۆسیڤسكی رووبەڕووی گەنەرز دەبێتەوە.

ئارسیناڵ بە بێ میكێل مێرینۆ و ماكس دۆومان رووبەڕووی سپێرز دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی تۆتنهام

ڤیكاریۆ

گرەی، پاڵینیا، دراگوشین، ڤان دی ڤین، سپێنس

سار، گالاگێر

سیمۆنس

سۆلانكی، كۆلۆ موانی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ

رایا

هینكاپێ، سالیبا، گابریێل، تیمبەر

زوبیمێندی، رایس

ساكا، ئۆدیگارد، ترۆسارد

یۆكێرێش

بابەتی زیاتر

Back to top button