سعوودیەگرنگترین

لێدوانی فەرمی؛ کریستیانۆ رۆناڵدۆ داهاتووی لەگەڵ نەسڕ یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی پۆرتوگالی خواستی خۆی بۆ مانەوەی لە سعوودیە دووپاتکردەوە و لەگەڵ تیپەکە بەردەوام دەبێت تاوەکوو دەگەنە ئامانجەکانیان.

شەوی رابردوو 21ـی شوباتی 2026 نەسڕ لە یارییەکانی گەڕی 23ـی خولی رۆشن میوانداری حەزمی کرد و 4-0 یارییەکەی بردەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ 2 گۆڵی بۆ یانەکەی کرد.

کریستیانۆ دوای یارییەکە گوتی: پێم وایە زۆر بەباشی دەستمان بە یارییەکە کرد، هەلی زۆرمان دروستکرد، بەڕای من دەبوو گۆڵی زیاتر بکەین. بەڵام گرنگ ئەوەیە یارییەکەمان بردەوە و گۆڵمان لێنەکرا و زۆر دڵخۆشم بە سەرکەوتنەکەمان.

من هی سعوودیەم و دەمەوێت بمێنمەوە

کریستیانۆ پرسیای ئەوەی لێکرا کە پایەیەکی گرنگی پڕۆژەی وەرزشی سعوودیەیە و هەروەها سەبارەت بە ئاهەنگگێڕانەکەی بەبۆنەی یادی دامەزراندنی سعوودیە وەڵامی دایەوە و گوتی: لێرە زۆر دڵخۆشم و هەمیشە گوتوومە من هی سعوودیەم، سعوودیە زۆر بە باشی پێشوازی لە من و خێزانەکەم و هاوڕێکانم کردووە، لێرە دڵخۆشم و دەمەوێت بمێنمەوە.

سەبارەت بە ئەنجامەکانی نەسڕ گوتی: ئێمە پێشەنگین و بەردەوام هەنگاو بەرەو پێش دەنێین، گەڕاوینەتەوە و ئێستا لە سەر رێڕەوێکی راستین، متمانەمان بەخۆمانە و با بزانین لەکۆتایی وەرزدا چی روودەدات.

سەبارەت بە ئاهەنگگێڕانی بە جلوبەرگی نەریتی سعوودیە گوتی؛ زۆر سوپاستان دەکەم، شانازی پێوە دەکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button