ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی نۆتینگهام V لیڤەرپوول؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی 27 پرێمەرلیگ نۆتینگهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی هەولێر نۆتینگهام لە یاریگای سیتی گڕاوندی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 27 پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

نۆتینگهام بەردەوامە لە دوورخستەوەی راهێنەر و لەم وەرزەدا چوار راهێنەری نوێی هێناوە.

نونۆ سانتۆ، ئەینج پۆستێكۆگلو، شۆن دایش و ڤیتۆر پیێراێرا راهێنەرەكانی ئەم وەرزەی نۆتینگهام بوون.

لەم وەرزەدا لە كۆی 26 یاریی حەفت یاریی بردووەتەوە، شەش یاریی یەكسان بووە و سێزدە یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە ریزبەندی حەڤدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا لیڤەرپوول ئاستێكی ناجێگیر پێشكەش دەكات و هەوڵی بەدەستهێنانی كورسییەكی چامپیۆنزلیگ دەدات.

لەم وەرزەدا لە كۆی 26 یاریی دوازدە یاریی بردووەتەوە شەش یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 42 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

نۆتینگهام بە بێ سێڵس، وود و ڤیكتۆر رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا لیڤەرپوول بە بێ برادلی، ئیزاک، ئیندۆ و جیۆڤانی لیۆنی رووبەڕووی نۆتینگهام دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی نۆتینگهام

ئۆرتیگا

 ئاینا، میلینكۆڤیچ، مۆرێلۆ، ویلیامس

ئاندێرسن، سانگارێ

ئێندۆی، گیبس وایت، هودسۆن ئۆدۆی

ئیگۆر خێسوس

پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول

ئالیسن

گۆمێز، ڤان دایک، كۆناتێ، كێركێز

خراڤنبێرخ، ماک ئالیستەر

سەڵاح، سۆبۆسلای، ڤیرتز

ئێكیتیكی

بابەتی زیاتر

Back to top button