ئاسیائەوروپابازاری گواستنەوەعێراق

ڕاگەیەندراوی فەرمی یانەی شوڕتە لەبارەی داهاتووی موهەنەد عەل

یاریگانێت- شەوی ڕابردوو یانەی شوڕتەی عێراقی لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمییدا کۆتایی بە دەنگۆیەکان هێنا لەسەر ئەو بۆندانەی پێشکەش بە موهەنەد عەلی هێرشبەریان کرابێت.

ڕاگەیەندراوەکە لە ڕێگەی عەلی بەهادلیەوە بڵاو کراوەتەوە، ناوبراو ڕۆژنامەنووسی ڕێگەپێدراوی یانەکەیە. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دەستەی کارگێڕیی یانەکە لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا بۆ هێشتنەوەی تواناکانی موهەنەدی لاو گەشتوونەتە ڕێککەوتن کە تا کۆتایی وەرز لە ڕیزەکانی شوڕتە دەمێنێتەوە. ئەمە و دواتر گفتوگۆکردن لەسەر کاروانی پیشەگەرێتیی یاریزانەکە لە داهاتوودا کە ئایا تا کۆتایی بۆندەکە لەگەڵیاندا دەمێنێتەوە یاخود هەڵبژاردنی بۆندێکی شیاو.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە ڕەتکردنەوەی هەموو گرێبەستە هاتووەکان بۆ ئەوە بووە کە هیچ کامیان لە ئاستی خواستی دارایی یانەکە و یاریزانەکە نەبووە کە خوازیارە لە ئاستێکی بەرزدا ژیانی پیشەگەرێتی خۆی ئەزموون بکات.

ئەوەشیان ڕاگەیاندووە کە لەو بۆندانەی بە شێوەی فەرمی پێیان گەشتووە بریتی بووە لە عەینی ئیماراتی، بەنفیکای پوتوگالی، گەلەتەسەرای تورکی، جێنیکی بەلجیکی، ئایاک ئەسینای یۆنانی و یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیی.

هاوکات ئەوەشیان بە درۆ خستەوە کە گوایە گرێبەستی زەبەلاحیان لە چەند یانەیەکەوە پێگەشتبێت و دووپاتیان کردەوە کە ئەوە تەنها بابەتێک بووە لە ڕاگەیاندنەکانەوە باس لێوە کراوە.

موهەنەد عەلی تەمەنی ۱۸ ساڵە و لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا 2019ی ئیمارات سەرنجەکانی بە لای خۆیدا ڕاکێشا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close