ئیسپانیاگرنگترین

سۆلاری وەڵامی گواردیۆلا دەداتەوە

یاریگا- سانتیاگۆ سۆلاری ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لەسەر لێدوانەكانی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی هاتە دەنگ كە پێی وابوو بارسێلۆنا و یوڤێنتوس و بایرن میونشن باشترین یانەكانی جیهانن لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوو.

ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاری داهاتوو بەرامبەر جیرۆنا لە جامی شا ووتی: ڕیاڵ مەدرید یانەی سەدەیە، باشترین یانەی مێژوو و 10 ساڵی ڕابردووە بێ هیچ گومانێك وا دیارە گواردیۆلا نەیویستووە ناوی ڕیاڵ مەدرید بهێنێت لەبەر هۆكارێك كە ئاشكرا نیە.

یانە شاهانەكە لە یاری چوون لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ شكستی بە جیرۆنا هێنا بە ئەنجامی 4-2 لە یاری چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close