ئەوروپائینگلتەرابازاری گواستنەوە

پیتەر کراوچ لە تەمەنی ۳۸ ساڵیدا دەگەڕێتەوە پریمەرلیگ

یاریگانێت- پیتەر کراوچ چەند هەنگاوێکی ماوە بگەڕێتەوە نێو کێبڕکێکانی پریمەرلیگ و بۆ ئەو مەبەستەش لە گفتوگۆی چڕدان لەگەڵ بێرنلی.

بە گوێرەی هەواڵێکی دەیلی تەرەفرافی بەریتانی، لە ئەگەری کۆتاییهاتنی گفتوگۆکانی نێوان یانەکەی و یانەی بێرنلی، ئەوە پێش داخستنی بازاڕی زستانە، کوڕە باڵا بەرزە ئینگلیزییەکە دەگەڕێتەوە پریمەرلیگ. بەڵام بڕی پارەکە بۆ گواستنەوەی، لەمپەرێکی بەردەم کۆبوونەکانیانە.

کراوچ لە ئێستادا تەمەنی 38 ساڵە، ساڵی 2011 یانەی ستۆک ستی بە بڕی 10 ملیۆن پاوەند، لە تۆتنهامەوە گواستییەوە ڕیزەکانی خۆی. ماوەی هەشت وەرزی لەو یانەیە، 225 یاری بۆ ئەنجام داون. لە ئێستادا لە ڕیزبەندی 15ی خولە پلە یەکی ئینگلیز دەبینرێن، دوای ئەوەی ساڵی پار نەیانتوانی لە پریمەرلیگ بمێننەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close