
یاریگا –
ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر ئۆساسونا 1-2 دووچاری شکست هاتن لە هەفتەی 25ی خولی ئیسپانی.
شکستەکە تا رادەیەکی زۆر چاوەڕواننەکراوبوو، بەوپێیەی لەوەتەی ساڵی 2011 شاهانەکان هیچ یارییەکی نێو یاریگای پامپلۆنا نەدۆڕاندبوو.
دوای دۆرانەکە، ئالڤارۆ ئاربێلۆی راهێنەر جەختیکردەوە کە هێشتا ناترسن و یارییەکانی لالیگا زۆری ماوە. بۆیە وتی
من ئەوە 6 هەفتەیە لێرەم. تیمەکە هێشتا ئەو کێشانەی تێدا ماوە کە پێشتر هەیبوو. دەبێت بەگوێرەی رکابەرەکانمان توندبین. یانەکانی دیکە بەرامبەر ئێمە ئەوپەڕی توانای خۆیان دەخەنەگەڕ. لالیگا یاریی زۆری تێدادەکرێت، ناتوانیت هەمووی هەر ببەیتەوە. متمانەم بە یاریزانەکانم هەیە، زۆریش.
دوای ئەم شکستەش ناترسین و متمانە لەدەستنادەین.
🚨 Alvaro Arbeloa: “I’ve been here for 6 weeks and the team still has the same problems it used to have, in lacking intensity? Maybe I misspoke, I didn’t want to say we lack intensity, I said we need to match the rival’s intensity.
Teams play their hardest when we come.” pic.twitter.com/Ts9TJ1BuWG
— Madrid Zone (@theMadridZone) February 21, 2026
لەبارەی خاڵە لاوازەکانی ئەمشەویان، راهێنەرە ئیسپانییەکە وتی
ئەمشەو خێراییمان نەبوو. کاتێک لەدژی بەرگری قووڵ یاریی دەکەیت، دەبێت زۆر خێرا تۆپەکان بنێریت، ئەگینا بوار دەدەیتە تیمی بەرامبەر زۆر بەئاسانیی بەرگریی بکەن. ئێمە زۆر هێواش بووین لە پاسدان. بەگوێرەی پێویست دەرفەتی مەترسیدارمان دروست نەکرد. کۆنترۆڵیشمان نەبوو. پێویستە زۆر لەمە باشتربین.
🚨 Alvaro Arbeloa: “We moved the ball too slowly, we didn’t create enough dangerous chances, and we lacked control.
We need to get a lot better.” pic.twitter.com/7huIexQ0c8
— Madrid Zone (@theMadridZone) February 21, 2026
بەو دۆڕانە، ریال مەدرید بە 60 خاڵ لە پێشەنگ ماوەتەوە بە جیاوازیی دوو خاڵ لە بارسێلۆنای رکابەری کە ئەمەیان سبەی شەو بەرامبەر لیڤانتی یاریی دەکات بۆ گەڕانەوەی بۆ سەرووی ریزبەندیەکە.



