
یاریگا –
جارێکیتر پێکان کە رەنگە قورسبێت ئەمجارەش، بەرۆکی ئالفۆنسۆ دەیڤزی گرتەوە.
ئەستێرە کەنەندیەکە تازە لە پێکانێکی درێژخایەن گەڕابووە بۆ ریزی باڤارییەکان، ئەمشەو لە یارییەکەیان بەرامبەر ئینتراخت لە هەفتەی 23ی خولی ئەڵمانی گەڕایەوە بۆ پێکهاتەکەی ڤینسینت کۆمپانی، بەڵام لە خولەکی 50 بەهۆی پێکانەوە کە وەک یانەکەی رایگەیاندووە لە ماسوولکەکانی قاچی تووشبووە، بەناچاریی گۆڕانکاریی پێکرا.
لەدوای یارییەکە راهێنەرە بەلجیکیەکە وتی
وادیاربوو پێکانەکەی لەو جۆرەبێت کە ماوەیەکی زۆر دایدەبڕێنێت. رەنگە ماسوولکەکانی بێت. ئێستا لەژێر پشکنیندایە. رەنگە بۆ دوو تا چوار هەفتە دووربکەوێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بیڵد بێت، دەیڤز سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.
بەوەش ناوبراو بۆ سێ یاریی گرنگی یانەکەی بەشدار نابێت کە بەرامبەر دۆرتموند، مونشنگلادباخ و بایەر لیڤەرکۆزنە.
Alphonso Davies will be out for 3 weeks [BILD]
— Bayern & Germany (@iMiaSanMia) February 21, 2026



