ئینگلتەراگرنگترین

میلنەر ریکۆردە مێژووییەکەی پرێمەرلیگی شکاند

Yariga App

یاریگا –

جەیمس میلنەر بووە خاوەنی رێکۆردێکی مێژوویی لە پرێمەرلیگ.

ئەو یاریزانە نزیکەی چارەکە سەدەیەکەی، بە دیاریکراوی لەوەتەی ساڵی 2002 وەک پیشەگەر لەسەر لاکێشەی سەوز دەرکەوتووە. یەکەمجار لە ریزەکانی لیدز یونایتد، دواتر نیوکاسڵ، ئاستۆن ڤیلا، مانچێستەر سیتی و پاشان لە لیڤەرپوول کە زۆرترین ماوە لەو یانەیە مایەوە لەنێوان ساڵانی 2015-2023 پێش ئەوەی پەیوەندی بە بڕایتنەوە بکات.

ئەمشەو لە یاریی بەرامبەر برێنتفۆرد لە گەڕی 27ی خولی ئینگلیزی هاتە یاریگاوە و یاریی ژمارە 654ی خۆی لە خولی ئینگلیزی ئەنجامدا.

بە هاتنە نێو یارییەکەوە، هاندەران چەپڵەڕێزانی جەنگاوەرە ئینگلیزیەکەیان کرد بۆ ئەو خزمەتە زۆرەی لە خولی وڵاتەکەیان کردوویەتی.

میلنەر کە ئێستا تەمەنی 40 ساڵە، بەفەرمی پێش گاریس باری هاونیشتیمانیی کەوت کە ئەمەیان 653 یاریی لە پرێمەرلیگ ئەنجامداوە، بەڵام وازی لە یاریکردن هێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button