جامی ئاسیا

ئیمارات و ئێران ملیۆنێك دۆلار وەردەگرن

یاریگا- هەردوو هەلبژاردەی قەتەر و یابان لە یاری كۆتایی جامی ئاسیای 2019 ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە دوای بردنەوەیان لە هەردوو هەڵبژاردەی ئیمارات و ئێران بۆ دیاریكردنی پاڵەوانی جامەكە.

بۆ یەكەمجار لە جامی ئاسیا هەڵبژاردەی سێیەم و چوارەم دیاری ناكرێت ، ئەو بڕیارە لە جامی ئاسیای 2019 جێبەجێ كرا كە یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا دەریكرد.

وابڕیاڕە هەردوو هەڵبژاردەی ئیمارات و ئێران بڕی ملیۆنێك دۆلار وەربگرن ، هەروەها هەڵبژاردەی پاڵەوان بڕی 5 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت و هەڵبژاردەی دووەمیش بڕی 3 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت ، ئەو هەڵبژاردانەی گەشتونەتە قۆناغی 8ی پاڵەوانیەتیەكە بڕی 800 هەزار دۆلار وەردەگرن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close