ئاسیائەڵمانیابازاری گواستنەوە

یاریزانێکی بایەرن میونشن چووە خولی چینی

 

یاریگا-یانەی بایەرن میونشن رایگەیاند بەفەرمی هێرشبەری یانەکەیان ساندرۆ ڤاگنەر چووەتە خولی چینی.

ڤاگنەر وەرزی رابردوو بە ١٣ ملیۆن یۆرۆ لە هۆفینهایمەوە گوێزرایەوە بۆ بایەرن وەکو یەدەگی رۆبەرت لێڤاندۆڤێسکی. هەرچەندە وەرزی رابردوو هەشت  گۆڵی تۆمارکرد بەڵام لەم وەرزەدا تەنها یەک یاری لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووە و هیچ گۆڵێکی نەبوو.

ئەمڕۆش یانەکە رایگەیاند هێرشبەرە ٣١ ساڵەکە پەیوەندی بە تیانجین تیدا دەکات لە خولی سوپەری چینی و بۆ ئەو مەبەستەش پێنج ملیۆن یۆرۆیان وەرگرتووە.

ڤاگنەر لەگەڵ فیلیکس باستیان یەکدەگرێتەوە کە پێکەوە لە هۆفینهایم یارییان دەکرد، هەروەها راهێنەری ئەڵمانی ئولی ستیلیک راهێنەرایەتیان دەکات لە تیانجین.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close